سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كاركردنی ڕاستەقینەی یەكەی بۆیلەرەكانی هەڵم دەكات لە پاڵاوگەی بەسڕە

ناوخۆ
  • 8-06-2024, 14:55
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كارپێكردنی ڕاستەقینەی یەكەی بۆیلەرەكانی هەڵمی لە پاڵاوگەی بەسڕە كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كاركردنی ڕاستەقینەی یەكەی بۆیلەرەكانی هەڵمی لە پاڵاوگەی بەسڕە كرد، كە توانای بەرهەمهێنانی 300 تۆن / لەكاتژمێرێك، بۆ دابینكردنی هەڵمی پێویست بۆ كاركردن بۆ فراوانكردنی بەرهەمهێنان لە یەكەكان و دامەزراوەكانی پاڵاوگەدا.