سەرۆك وەزیران سەردانی پڕۆژەی چوارەمی یەكەی پاڵاوتە لە پاڵاوگەی بەسڕە دەكات

ناوخۆ
  • 8-06-2024, 14:11
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی چوارەمی یەكەی پاڵاوتنی لە پاڵاوگەی بەسڕە بەسەركردەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كەبەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی چوارەمی یەكەی پاڵاوتنی لە پاڵاوگەی بەسڕە بەسەركردەوە، بە توانای چارەسەركردنی 70 هەزار بەرمیل/ڕۆژ.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆك وەزیران پێداچوونەوەی بە پێشكەوتنی جێبەجێكردنی بەشێك لە پڕۆژەكە كرد.