سەرۆك وەزیران یەكەی بۆیلەری هەڵمى لە پاڵاوگەی بەسڕە دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 8-06-2024, 13:45
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یەكەی بۆیلەری هەڵمی لە پاڵاوگەی بەسرەِ كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ربەیاننامەیەكداد كەستە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یەكەی بۆیلەری هەڵمی لە پاڵاوگەی بەسڕە كردەوە، بە توانای بەرهەمهێنانی 300 تۆن/كاتژمێر، بۆ فراوانكردنی بەرهەمهێنان لە یەكەكان و دامەزراوەكانی پاڵاوگەكەدا بە هەڵمی پێویست بۆ ئەوەی كاربكات.
    پێشتریش ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پڕۆژەی یەكەی ئەزمەڕەی بۆ باشتركردنی بەنزین لە پاڵاوگەی بەسڕە كردەوە، كە توانای بەرهەمهێنانی (11) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا هەیە.
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتە پارێزگای بەسڕە.