بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز بە شێوەیەكی واقیعی لە دوو هەزار و 972 بۆ 3هەزار و 100پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێكدا زیادیكردووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی چارەسەركردنی غازی پەیوەندیدار لە كێڵگەی حلفایە لە پارێزگای میسان كردەوە، كە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە گەیشتە ئەوێ بە توانای بەرهەمهێنانی 300 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی ڕۆژانە، و بەشدار دەبێت لە وەستاندنی سووتانی غاز و پاراستنی ژینگەیەكی پاك.
سەرۆك وەزیران جەختیشی كردەوە : ئەم پڕۆژە تایبەتە لە چوارچێوەی هەوڵەكاندایە بۆ زیادكردنی سوود لە سامانی نەوت و غاز، كە لە ساڵی 2019 دەستیپێكردووە، و شایەتحاڵی بەدواداچوونی چڕ بوو بۆ چالاككردن و تەواوكردنی، بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێبازی چاكسازی ئابووری بەدیبهێنرێت و وەبەرهێنانی گونجاو، بە مەبەستی وەستاندنی سووتانی غازی پەیوەندیدار و پاشماوە و كاریگەرییەكانی لەسەر ژینگە و تەندروستی.
سودانی ڕایگەیاند : غاز ڕاستەوخۆ بەشداری دەكات لە كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا و وەستاندنی هاوردەكردن و ئەو دراوە قورسەی ساڵانە كەمیدەكاتەوە، بەو پێیەی بەرهەمهێنانی غاز بە شێوەیەكی واقیعی زیادیكردووە لە 2972 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێكدا لە ساڵی (2022) بۆ ئاستەكە لە 3100 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێكدا، لە ئێستادا ئەوەی وەبەرهێنراوە لە 1800 پێ سێجا ستانداردی رۆژانە زیاتر نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد : رێژەی وەبەرهێنان بۆ غازی پەیوەندیدار لە 50% بۆ 61% زیادیكردووە، هەروەها هەوڵ و پلانەكان بەردەوامن بۆ وەبەرهێنانی سەرجەم ئەو غازەی بەرهەمدەهێنرێت، و ئامانجیش ئەوەیە كە بگاتە ڕێژەی (سفر)ی غازی سووتاو تا ساڵی 2028.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : پڕۆژەكە كە لە چوارچێوەی گرێبەستەكانی خولی مۆڵەتپێدانی نەوتدا تەواو بووە، لە دوو یەكە پێكهاتووە، كە هەر یەكەیەك توانای 150 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی هەیە، غازەكە شیرین و وشك دەكاتەوە و پێكهاتە سەرەتاییەكانی جیادەكاتەوە بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمەكانی غازی وشك، كە بەكاردێن بۆ دابینكردنی تۆڕی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی دوو وێستگە بینای حكومەت و بینای وەبەرهێنانی كارەبایی میسان، بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە (1200) مێگاوات، بەپێی توانا و وزەی بەردەست.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەروەها بەرهەمهێنانی غازی شل، بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی پارێزگای میسان، بە توانای سەرەتایی (1100) تۆن لە ڕۆژێكدا، لە سەرەتای كاركردندا، دەگاتە 2,200 تۆن لە ڕۆژێكدا، بۆ بەكارهێنانی ماڵەوە یان ئۆتۆمبێل، و گواستنەوەی بڕی زیادە بۆ پارێزگارەكانی تر، هەروەها بەرهەمهێنانی خەزنكردنی غاز، بە توانای بەرهەمهێنانی تا (20) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، كە تێكەڵ دەكرێت لەگەڵ ئەو نەوتە خاوەی بەرهەمدەهێنرێت بۆ باشتركردنی تایبەتمەندییەكانی، و پڕۆژەكە هەروەها گۆگرد وەك بەرهەمێكی لاوەكیی لەپرۆسەی چارەسەركردن .