بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی ،وەزارەتی پەیوەندییەکان رایگەیاند: کە لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشی ئامادەیی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کاتژمێر شەش بۆ هەشتی بەیانی دەبڕدرێت.
وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- لەکاتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی کۆتایی پۆلی شەشی ئامادەیی، لە کاتژمێر 6 تاوەکو کاتژمێر 2 ،خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەبڕدرێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-ئەم ڕێوشوێنە لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵا تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردەیە.