بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی دوو داواکراوی لەلایەن دەستەی دەستپاکی لە بەغدا ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- بەشی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەوڵات،لەو چوارچێوەیەشدا بۆ بەدواداچوون و دەستگیر کردنی ئەوکەسانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە لەسەرجەم پارێزگارەکان داواکراون،توانیان دوو کەسی داواکراو لە بەغدای پایتەخت دەستگیر بکەن.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگری بەڕێوەچوو.