بەغدا-INA
ئەمرۆ هەینی،نووسینگەی "سەید عەلی سیستانی " مەرجعی باڵا لەشاری نەجەفی پیرۆز،ڕایگەیاند:سبەی شەممە یەکی مانگی پیرۆزی زولحەجەیە.
نووسینگەی سەید "سیستانی " لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:- سبەی شەممە، کەهاوکاتە لەگەڵ (2024/6/8) زاینی یەکی مانگی پیرۆزی زولحەجەی ساڵی 1445ی کۆچی یە .