بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی"حسێن فلامێرز "ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی تیمی دەستپێشخەری ڕیادە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)راگەیاند :- کە بە وردی بەدواداچون بۆ قۆناغەکانی پێدانی قەرز و میکانیزمی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەن،هاوکات تیشک دەخاتە سەر ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ڕەتکردنەوەی داواکارییەکان.
ڕاشیگەیاند:کە دەستپێشخەریی (رياده) لە سەرەتای مانگی ئایاری ڕابردووەوە،بووەتە بەشێک لە ژیانی ئەمرۆی هاووڵاتیانی عێراقی،بەتایبەتی گەنجان و خوێندکارانی زانکۆ،هەروەک بانکی (ڕەشید ) قەرزەکانی دەستپێکردووە و بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی داواکارانی لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنی خۆیەوە.
ووتیشی : تیمی (ریادە) هەفتانە کۆبوونەوە ئەنجامدەدات بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان،لەنێویاندا هەندێک لە بەشداربووان کێشەیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەپڵیکەیشنەکەدا هەیە ، ئێمەش هەوڵدەدەین چارەسەریان بکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران وتی :- بەردەوام لە گۆڕاندان بەپێی پێشهاتەکان و پێشکەوتنەکانی پڕۆژەی (ڕیادە)، هەروەک قەرزەکان لە یەک ملیۆنەوە دەست پێدەکات بۆ بیست ملیۆن، بەپێی توانای ئابووری ئەو داواکاریانەی کە توانای جێبەجێکردنیان تێدایە وەرگیراون و بڕەپارەکەیان پێدەدرێت ئەگەر پارەکە زیاتر بێت و لە بەهای کارەکە، ئەوا داواکارییەکە ڕەتدەکرێتەوە، بەڵام ڕەتکردنەوەی کۆتایی نییە و دەتوانێت داواکارییەکە دووبارە پێشکەشبکاتەوە .
سەبارەت بە میکانیزمی بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانەی کە داواکاری قەرزیان پێشکەشکردوە،ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوە: تیمەکانی سەر بە ئێمە چاودێری قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەن،لە دامەزراندنی پرۆژەکە ماوەی 3 مانگ دەدرێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە. دوای ئەوە دەبێت سودمەند دەست بکات بە گەڕاندنەوەی قەرزەکە ئەگەر دواکەوت، داوای لێدەکرێت قەرزەکە بگەڕێنێتەوە بە غەرامەکردنی تا 10%.
ئەوەشی خستەروو :- کە دوو هەزار داواکاریی وەرگیراون، و تا ئێستاش قەرزمان بە 500 کەس داوە، و زیاتر لە دوو هەزار هەلی کارمان ڕەخساندوە، کە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵیاندا هەیە لەسەرەتاوە تا قۆناغەکانی سەرکەوتنی پڕۆژەکە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات