بەدواداچون-INA
"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز "سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەرێگای "هایدی سلێبرمان" قەوارەی زایۆنی لە ئەمریکا ئاگادار کردۆتەوە کە دواجار بڕیاری داوە قەوارە زایۆنی بخاتە لیستی ڕەشی ئەو وڵات و ڕێکخراوانەی کە زیان بە منداڵان لە ناوچە کێشەلەسەرەکان دەگەیەنن،وەک ڕێکخراوەکانی “داعش” و ئەلقاعیدە و بۆکۆ حرام.
دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە : کە رژێمی زایۆنی هەموو هەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ ڕازیکردنی "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز " بۆ دوورکەوتنەوە لەم هەنگاوە کە هەفتەی داهاتوو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاودەکرێتەوە کە بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشدا دابەش دەکرێت ، و لە 26ی حوزەیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
هاوکات سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرەڕای هەوڵەکانی قەوارەی زایۆنیستی بۆ ڕازیکردنی ناوبراو بۆ کشانەوەی ئەم هەنگاوە، بەڵام "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز "پێداگیرە لەسەر بڕیاڕەکەی.