وەزیری ژینگە:بەشداری عێراق لە کۆنفرانسی داهاتووی کەشوهەوا دەستکەوتێکی گرینگ و دیپلۆماسییە

ناوخۆ
  • 7-06-2024, 18:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی"نزار ئامیدی" وەزیری ژینگە ڕایگەیاند :- دەستکەوتێکی زۆر گرینگ لەلایەن شاندی دانوستانکاری عێراقەوە سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا بەدەست هاتووە.
    "ئامێدی"لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە:سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا وەفدی دانوستانکاری عێراقی دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستهێناوە،بەو پێیەی گروپی دانوستانکاری عەرەبی داوای بەشداریکردنی نوێنەرانی وەفدی عێراقی کردوە لە دانوستان لەگەڵ گروپەکانی دیکە لە کۆنفرانسی کەشوهەوای داهاتوو.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە"ئامێدی" جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم هەنگاوە دەستکەوتێکی گرینگ و دیپلۆماسی یە بۆ عێراق و هەروەها بەشداری دانوستانکارانی عێراقی ڕەنگدانەوەی ئەو توانا بەرزانەیە کە وەفدی دانوستانکاری عێراقی لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا نیشانیداوە.