بەغدا-INA
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گرێبەستێکی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکرد بۆ چونە ناو پڕۆژەی (هەژماری من).
بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی گرێبەستێکی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکردووە بۆ چونەناو پڕۆژەی "هەژماری من"کە ئامانج لێی بەشداری کردنە لە پرۆسەی بەبانکینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-ئەمە هەنگاوێکی گرنگە،و هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی بانکی نێودەوڵەتی بۆ فراوانکردن کارەکانی ناوچەکەدا، وەک بەشێک لە پلانە ستراتیژییەکەی بە ئامانجی بەهێزکردنی کارەکانی و زیادکردنی ژمارەی لقەکانی لە هەرێمدا،کە لە ئێستادا 3 لقی هەیە.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە:-کە ئەم هاوبەشییە دەستکەوتێکی گەورەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا بە ئامانجی بڵاوکردنەوە و بەهێزکردنی کەلتوری پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەبانکینککردنی دارایی،لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات