بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی کەسێکی بەچەکی بێ مۆڵەتەوە ڕاگەیاند کە بەنیازی کوشتنی هاوسەرەکەی بووە لە بەغدا.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆ ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:هێزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا بەشی ڕەسافە ،کەسێکیان دەستگیرکرد کە چەکی بێ مۆڵەتی لەجۆری کڵاشینکۆف پێ بوە و بەهۆی ناکۆکی و کێشە لەنێوانیاندا بەنیازی کوشتنی ژنەکەی بووە، کە لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پێشوەختە هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە،بۆیە پێش ئەوەی بە چەکەوە بچێتە سەر ماڵەکە دەستگیرکراوە.