وەزارەتی بازرگانی دابەشکردنی پێنجەم بەشە ئاردی مانگانەی راگەیاند

ناوخۆ
  • 7-06-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ هەینی "موحسین نامس" بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بە پرۆسێسکردنی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-کۆمپانیای گشتی بە پرۆسێسکردنی دانەوێڵە  دابەشکردنت پێنجەمین بەشە ئاردی لەچوارچێوەی کارتی بەشەخۆراک بۆ ساڵی 2024 راگەیاند.
    هەروەک ووتیشی ڕێنماییمان ئاراستەی سەرجەم لقەکانی کردوە لە سەرجەم پارێزگاکان  بە مەبەستی  وەرگرتنی .
    نامس ڕاشیگەیاند:ڕێنمایمان ئاراستەی سەرجەم لقەکان کردوە کە خشتەیەک ڕێکبخەن بۆ ناوەندی دابینکردن لە  پارێزگاکان، و دوای کۆتاییهێنان بە دابەشکردنی چوارەم بەشە ئارد ، بەشی پێنجەم دەستپێدەکات.
    روونیشیکردەوە :- پلانی کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە بۆ ئەمساڵ جیاوازە لە ساڵانی ڕابردوو، بەو پێیەی بۆ ئەمساڵ 10 پشکی ئارد دابەشدەکرێت، ئەمەش بەهۆی زۆری گەنم،دوای ئەوەی عێراق گەیشتە دۆخی خۆبژێوی لەم مادە گرنگەدا.