ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران:پارەدارکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکان لەگەڵ توانای جێبەجێکردنی دارایی حکومەت دەگونجێت

ناوخۆ
  • 7-06-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند:- کە پارەدارکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە پارێزگاکان ئێستا لەگەڵ توانای جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی مەیدانی و کردەییدا یەکدەگرێتەوە.
    "ساڵح" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تەرخانکردنەکە پابەندە بە ستاندارد و پێوەرەکانی پلانەکانی گەشەپێدانی ئابووریی نیشتمانی و بەگوێرەی دیدگایەکی هاوچەشنی ئەولەویەتەکانی خەرجکردنی وەبەرهێنان لە دیاریکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکاندا تەرخانکردنی وردن کە لەلایەن هەردوو ئەنجومەنی وەزیران و دەسەڵاتی یاسادانانەوە پەسەندکراون.
    ڕاشیگەیاند :- تەرخانکردنی وەبەرهێنانی ساڵانە بۆ ساڵی 2024 ڕێژەیی بووە بە ڕادەی توانای جێبەجێکردنی، لەبەر ڕۆشنایی ڕێژەی سەدی سەرچاوە داراییەکان کە پێشتر بۆ پڕۆژەکان تەرخانکرابوون و بەپێی ڕێڕەوی کاتی بۆیان دیاری کراوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە پارەدارکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکان بووەتە پرسێک کە لە توانای جێبەجێکردندایە .
    ووتیشی:- پارەدارکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان دەبێت لە هەموو بارودۆخێکدا لەگەڵ توانای ئەنجامدانی جێبەجێکردنی مەیدانی و کردەی بگونجێت،لێرەشدا وەبەرهێنان لە پارێزگاکاندا دەبێت لەکاتی گونجاو  بەبێ دواکەوتن،واتە بەردەوامبوون لە کارە تەواو نەکراوەکان بە شێوەیەکی گونجاو، کە پێویستی بە تەواوکردن و دابینکردنی تەرخانکردنی پارە هەیە،بەپێی یاسای وەبەرهێنان.