جبوری لەگەڵ نێردەی ئەمریكا تاوتوێی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات دەكەن

  • 13-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەك شەممە، لەگەڵ برێت مەكۆرك نێردەی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تاوتوێی هاریكاری هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵاتیان كرد. نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی لە عێراق و ناوچەكە كرا، لەگەڵ رێگەكانی بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان عێراق و ئەمریكا لە ریشەكێشكردنی تیرۆر و راوەدونانی پاشماوەكانی داعش و بەدیهێنانی ئەمن و ئاسایش لە تەواوی ناوچەكەدا".