بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پلاندانان ، دووپاتی کردەوە کە سەرژمێری گشتی بۆ هەر خێزانێک 50 خولەک دەخایەنێت، هاوکات وەزارەت میکانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان ڕوون دەکاتەوە.
"عەبدولزەهرا هنداوی"وتەبێژی وەزارەت،لە لێدوانیکیدا بۆ بەرنامەی “واجب الصراحة " ی کەناڵی عێراقیە نیوز ،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە،ڕایگەیاند:-رێزی خۆمان بۆ ئەو هێزە ئەمنیانە دەردەبڕین کە پارێزگارییان لە سەرژمێرییەکە کردوە، هەروەها سوپاسی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەکەین بۆ ڕۆڵیان لە بەردەوامبوون لەگەڵ سەرژمێری ئەزموونی.
ڕاشیگەیاند : کە سەرژمێری گشتی بۆ هەر خێزانێک 50 خولەک دەخایەنێت، پرسیارەکانیش ئەلیکترۆنی دەبن.
ڕوونیشیکردەوە :-کە دوای جەژن دەست دەکەین بە ڕاهێنانی 120 هەزار کادیری سەرژمێری،هەروەها لە ڕۆژی سەرژمێری دانیشتوانی گشتیدا قەدەغەی هاتوچۆ دەسەپێندرێت.