وەزارەتی گواستنەوە: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە لە دیالە تۆمارکرا

ناوخۆ
  • 7-06-2024, 14:00
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گواستنەوە  ڕایگەیاند،بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقینی لە پارێزگای دیالە گرتەوە.
    وەزارەتی گواستنەوە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-ڕوانگەی بومەلەرزەزانی لە دەستەی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزە ،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەکیان لە پارێزگای دیالە تۆمارکرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە تۆمارەکەدا هاتووە :- کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر 08:54:11 خولەکی سەر لە بەیانی بەکاتی ناوخۆ تۆمارکراوە، و گوڕەکەی 4.1 پلە بووە،کە چەقی بومەلەرزەکە  (34) کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خانەقین بووە ، لە پارێزگای دیالە،هەروەها هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی نەبوە.