بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە تەواوی پارێزگاکانی وڵات دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- بۆ سبەینێ شەممە،ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی ئاسایی دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک بەرزدەبێتەوە،بەڵام لەناوچەکانی باشوور وەک ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- بۆ ڕۆژی یەکشەممە بەگشتی ئاسمان ئاسایی دەبێت، و پلەکانی گەرماش بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئاسمان بەگشتی ئاسایی دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور دادەبەزن، بەڵام لە ناوچەکانی باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەگشتی ئاسمان ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە ڕۆژانی پێشوو .