دەستەی حەج گەیشتنی سەرجەم حاجیانی عێراق بۆ خاكی پیرۆز ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 6-06-2024, 21:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی باڵای حەج و عومرە گەیشتنی سەرجەم حاجیانی عێراق بۆ خاكی پیرۆز ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دەستەی حەج، بەهۆی ئەو پلانە تۆكمەی كە خستیە بواری جێبەجێكردنەوە و هەوڵە یەكگرتووەكان لەگەڵ لایەنە پشتیوانەكان، توانی تەواوی ژمارەی حاجیان بە تەواوی و بەبێ تۆماركردنی هیچ ڕووداوێكی بەرچاو بگەیەنێتە خاكی پیرۆز.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بە هاوكاری لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراقی و دەستەی فڕۆكەوانی شارستانی، گواستنەوەی حاجیان  لە ڕێگەی شەش فڕۆكەخانەی عێراقی (بەغدا، نەجەفی ئەشرەف، بەسرە، كەركوك، هەولێر، و سلێمانی) گواسترانەوە بۆ فڕۆكەخانەكانی مەدینە و جددە.
    یەكشەممەی ڕابردوو 2ی حوزەیران، دەستە تێپەڕینی سەرجەم حاجیانی لە رێگەی وشكانی بە دەروازەی سنووری عەرعەر و گەیشتنیان بۆ خاكی پیرۆز بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و گونجاو راگەیاند.