بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دوو تۆمەتباری لەماوەی كەمتر لە سێ كاتژمێردا دەستگیركرد كە كارمەندێكی وەزارەتی ناوخۆیان كوشت، ئەوەش دوای ناكۆكی عەشایەری.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئاژانسی هەواڵگری/بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری پۆلیسی فیدراڵی، بە هاوبەشی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا/رەسافە، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە یەكێكیان ژنە، كە دوای ناكۆكییەكی عەشایەری لە بەغدا، ئەندامێكی وەزارەتی ناوخۆیان كوشتووە، لە بەری ڕەسافە.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستگیركردنەكە لەسەر بنەمای هەوڵێكی هەواڵگری تەكنیكی بووە بە شوێنپێهەڵگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلەی (جارجر) كە لە كاتی ڕووداوەكەدا سواری بوون لە ڕێگەی كامێرای چاودێرییەوە.
رونیشیكردەوە: هەردوو تۆمەتبارەكە ڕەوانەی دەسەڵاتی لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند كران بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.