وەزارەتی ناوخۆ: كردنەوەی داواكاری لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئورەوە بۆ تابلۆی نوێی هاتوچۆ نزیكە

ئەمنی
  • 6-06-2024, 20:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ تەئكیدیكردەوە: كە بەم نزیكانە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئورەوە داواكاری بۆ تابلۆی نوێی هاتوچۆ دەكرێتەوە.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید میقداد میری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پڕۆژەی كارگەی چاپی تابلۆی هاتوچۆ یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی وەزارەتی ناوخۆ،و وتیشی: تابلۆكان لە دەرەوەی وڵات چاپ دەكرا و پارە و كاتی تێدەچێت، بەڵام ئەمڕۆ تابلۆكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ئەنجام دەدرێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو تاقیگەیەی بۆ چاپكردن بەكاردێت تاقیگەیەكی پێشكەوتووی ئەڵمانییە، بەو پێیەی لە كاتژمێرێكدا هەزار و 500 پلێت چاپ دەكات، رونیشیكردەوە: ئێستا پلێتەكان بۆ یەكەمجار بۆ تۆماركردن و گۆڕینی جۆر و نوێكردنەوەی ساڵانە یان گۆڕینی پلێتەكان بەخشراون، لە داهاتووشدا پلێتەكان لە سەرانسەری وڵاتدا ستاندارد دەكرێن و بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەكان.
    ئاشكراشیكرد: كارگەكە سێ هێڵی بەرهەمهێنانی هەیە: یەكەمیان دەستی بە كارەكانی كردووە، دووەم و سێیەمیش كە تایبەتمەندن بە تابلۆی ماتۆڕسكیل و تۆماری گشتی، لە چەند مانگی داهاتوودا دەگاتە دەستمان.
    وتیشی: بەم نزیكانە داواكاری بۆ تابلۆی هاتوچۆ لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنیەوە دەكرێتەوە، كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆوە دیاری دەكرێت.