بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕەزاق محیبس سەعداوی، سەركەوتنی پلانی ناردنی زیاتر لە 19 هەزار حاجی عێراقی بۆ خاكی پیرۆز بە گواستنەوەی نیشتمانی ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆی گشتی ئەو حاجیانەی كە لە سەرەتای مەوسمی حەجەوە لە هەژدەی مانگی ئایاری ڕابردووەوە تا شەشی ئەم مانگە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە گواستراونەتەوە زیاتر لە 19 هەزار حاجی بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەرزی ئەمساڵ بۆ ساڵی كۆچی شایەتی هەوڵی ناوازە بوو لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ میوانانی خودا و هاوكارییەكی گەورە لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و دامودەزگاكانی عێراق و سعودییە كە پەیوەندییان بە ناردنی حاجیانەوە هەیە، بەو پێیەی هیچ حاڵەتێكی نەرێنی تۆمارنەكرا، لە ڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان یان دواكەوتنی بەروارەكانی جێبەجێكردنی گەشتەكان.
لە لایەكی دیكەوە، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی مەناف عەبدولمونعیم، تەئكیدیكردەوە: كۆمپانیاكە 16 گەشتی دیكەی تەرخانكردووە بۆ گواستنەوەی حاجیان، لە هەمان كاتدا كۆمپانیاكە دەستی كردووە بە ئامادەكارییەكانی بۆ جێبەجێكردنی گەشتی پێچەوانە كە هەموو تواناكان بۆ خزمەتكردنی گەشتیاران دەگرێتەوە.