سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات

سیاسی
  • 6-06-2024, 17:01
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆكایەتیی محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ كرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەت لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆكایەتیی محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ كرد.
    لە كۆبوونەوەكەدا كە ئیسماعیل زارعی كوشا، پارێزگاری كوردستان و محەمەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری كرماشان و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسانی ئێران ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریكاری و هاوئاهەنگی لە بوارەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانكاری بۆ هاتووچۆ و گەشتیاران لە نێوان هەردوولادا كرا، بەتایبەتی ئامادەكارییەكانی پێشوازیكردن لە زیارەتكارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەكانی باشووری عێراق.
    هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پتەوكردن و پێشخستنی پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.