ناوەوە: گۆڕینی دیجیتاڵی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان كەمكردووەتەوە و لێكچوونی ناوەكانی نەهێشتووە

ناوخۆ
  • 6-06-2024, 16:27
  • +A -A

    بەغدا - INA - نور زەیدی

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، بەڕێوەبردنی دۆسێی گۆڕینی دیجیتاڵی 4 قۆناغ لەخۆدەگرێت، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە گۆڕینی دیجیتاڵی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان كەمكردووەتەوە و لێكچوونی ناوەكانی نەهێشتووە.

    سامر عامری بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی سیستەمی زانیاری لە وەزارەتی ناوخۆ،  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، “بەڕێوەبردنی دۆسێی گۆڕینی دیجیتاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ چەند قۆناغێك لەخۆدەگرێت، دروستكردنی سیستمەكانی وەزارەت خۆی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان ، لەوانەش پڕۆژەی پاسپۆرت و پڕۆژەی ڤیزە، جگە لە دەروازە ئەلیكترۆنییەكانی فڕۆكەخانەكان و هەروەها داتای دیجیتاڵی سەنتەرەكە”.

    ڕوونیشیكردەوە، "ئەم پڕۆژانە بووە هۆی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتی و لابردنی هاوشێوەیی ناوەكان لە ناوەندەكانی دەستبەسەركردن، بەو پێیەی سیستەمێكی تایبەت دەستیپێكرد بۆ بەدواداچوون و پێوانەكردنی كارایی جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن لەسەر ئاستی دەوڵەت".

    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئێمە بەشداریمان كرد لە بەدواداچوونی تاوانەكە، لەڕێگەی خێرا هاوبەشكردنی زانیاری لە نێوان خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و دابینكردنی پەیوەندییەكان بۆ ئاسانكاری بۆ بەدواداچوونی تیرۆر، هەروەها بوونی كامێرا و ئامادەكردنی لێكۆڵینەوەی تایبەت لەوبارەیەوە".