وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا فەلەستینییەكەی: ئێمە پشتگیری لە دەستپێشخەریی ئاگربەستی بایدن لە غەززە دەكەین

سیاسی
  • 6-06-2024, 16:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە بەردەوامی پاڵپشتی حكومەت و گەلی عێراق بۆ دۆزی فەلەستین، هاوكات محەمەد مستەفا، وەزیری دەرەوەی فەلەستین ئاماژەی بەوەدا كە عێراق وڵاتێكی پێشەنگی ناوچەكەیە.
    فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لەمیانی كۆنفرانسێكدا كە لەگەڵ هاوتا فەلەستینییەكەی، محەمەد مستەفا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  بڵاویكردەوە كە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڵەستین كۆمەڵێك پرسمان تاوتوێ كرد، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەڵوێستی عێراق ڕوونە لەسەر پرسی فەلەستین".
    فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە پشتیوانی لە مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین دەكەین و بە وردی بەدواداچوون بۆ شەڕی غەززە و دەرئەنجامەكانی لەسەر ناوچەكە و هەڵوێستی سیاسی وڵاتانی دیكە دەكەین".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "نیگەرانییەكی زۆر لە بەردەوامیی شەڕەكەدا هەیە"، جەختیشی كردەوەكە "پشتیوانی و پشتگیری دەستپێشخەریی ئاگربەستی بایدن كە دەستپێشخەرییەكی گرنگ و ئەرێنییە لە غەززە".
    وەزیری دەرەوە لە درێژەی قسەكانیدا وتی: پێویستمان بە پاڵپشتی فریاگوزارییەكی زۆر هەیە بۆ غەززە بەتایبەتی و فەلەستینییەكان بە گشتی، هەروەها پلاندانان بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززە و ناوچەكانی دیكەی فەلەستین".
    لای خۆیەوە محەمەد مستەفا، سەرۆكوەزیرانی فەلەستین و وەزیری دەرەوەی فەلەستین دووپاتی كردەوە كە  دەستدرێژییە بەردەوامەكان بۆ سەر غەززە هەڕەشە لە ئاشتی ناوچەكە دەكات".
    محەمەد مستەفا: پێشوازی لە هەموو هەوڵەكان دەكەین بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین و كەم كردنەوەی ئازارەكانی گەل، جەختی كرد كە "عێراق وڵاتێكی پێشەنگە لە ناوچەكەدا و ستایشی ڕۆڵی خۆی دەكات لە پشتیوانی كردنی دۆزی فەلەستین".