وەزیری تەندروستی و سەرۆكوەزیرانی فەلەستین بریندارانی فەڵەستینی لە شاری پزیشكی بەغدا بەسەردەکەنەوە

ناوخۆ
  • 6-06-2024, 16:12
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی و محەمەد مستەفا، سەرۆكوەزیرانی فەلەستین، لە شاری پزیشكی بەغدا، سەردانی بریندارانی فەڵەستینیان كرد.

    وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)   نێردراوە تێیدا هاتووە، “ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی یاوەری محەمەد مستەفا، سەرۆكوەزیرانی فەڵەستینی كردووە، ئەمڕۆ بەسەركردنەوەی بریندارەكانی فەڵەستین و بەدواداچوون بۆ قۆناغەكانی چارەسەركردنیان لە پزیشكی شار لە بەغدا (مدینة الطب)".