سەرۆك وەزیران ئامادەیی عێراق بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەك بۆ گەلی فەلەستین دەبڕی

سیاسی
  • 6-06-2024, 16:07
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئامادەیی عێراقی بۆ پێشكەشكردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەك بۆ گەلی فەلەستین پشتڕاستكردەوە.


    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی كرد لە سەرۆك وەزیرانی فەڵەستین  محەمەد مستەفا، كە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە یاوەری سەرۆكی دەسەڵاتی وزەی فەڵەستین گەیشتە بەغدای پایتەخت".
    لە راگەیندراوەكە هاتووە كە " لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی فەڵەستین كرا و پێداچوونەوە بە ڕەهەندەكانی شەڕی غەزە و كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی خەڵكی فەڵەستینی خۆڕاگرمان كرا لە چوارچێوەی ئەو كۆمەڵكوژییە خوێناوی و جینۆسایدانەی كە داگیركەری دڕندە ئەنجامی داوە". 






    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "پێداچوونەوەیان بە كارەكانی حكومەتی ئێستای فەڵەستین و ئەو ئاستەنگی و سەختییانە كرد كە ڕووبەڕووی دەبنەوە لەگەڵ پێداچوونەوە بە پێداویستییە بەپەلەكان و بارودۆخی سەختی مرۆیی و خزمەتگوزاری لە غەززە، كە ڕوخانی ژێرخانی غەزە و نەبوونی خزمەتگوزاری بەخۆوە دەبینێت،  سودانی جەختی لە هەڵوێستی جێگیر و پرەنسیپی عێراق كردەوە بەرانبەر بە پرسی فەڵەستین وەك هەڵوێستێكی جەماوەری و سیاسی و یاسایی ڕاگەیەندراو سەبارەت بە بوونی قەوارەی داگیركەر".
    سودانی " پشتیوانی خۆی بۆ فەڵەستین و بەردەوامبوونی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی لەسەر خاكە مێژووییەكەی نوێكردەوە و ئاماژەی بە گرنگی ئەو مافانە كرد كە گەلی فەڵەستین لەم قۆناغەدا پێویستیان پێیەتی، ئەمەش پێویستی بە هەڵوێستی برا و دۆستان هەیە و جەختی لەوە كردەوە كە عێراق لە پێشەوەی دەستپێشخەران بووە و هەرواش دەمێنێتەوە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەركەكەی بەرانبەر بە برایان".


    هەوروەها "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە كەم تەرخەمی هەڵوێستی نێودەوڵەتی و بێتوانایی كرد بۆ كەمكردنەوەی تاوانە دڕندانەكان و پشتگوێ خستنی، هەروەها پەیماننامە و یاسا نێودەوڵەتییەكان جێبەجێ نەكراون، ئەمەش خۆڕاگری  گەلی فەلەستینیمانی گەورەتر كرد، كە لە سەردانەكەیدا بۆ لای بریندارە فەڵەستینییەكان لە نەخۆشخانەكانی بەغداد هەستی پێكرد، هەر هاوڵاتیەكی فەڵەستینی بریندار خاوەنی چیرۆكێكە كە سەرچاوەی ڕێز و شانازییە بۆ هەموومان".
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆك وەزیران" ئامادەیی عێراقی نیشان دا بۆ گەیاندنی هەموو جۆرە پشتیوانییەك بۆ خەڵكی فەڵەستین سەرەڕای ئەو كێشە و بەربەستانەی كە ڕووبەڕووی ڕێگای خۆراك و كەلوپەلی فریاگوزاری مرۆیی دەبنەوە و ئاماژەی بە بەشداری كردنی عێراق كرد لە ناردنی بڕێكی زۆر لە سووتەمەنی كە دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل و ئامادەیی عێراقی بۆ دووبارە ناردنەوەی ئەو پشتیوانییە دەربڕی".


    هەروەها  و لە لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی فەڵەستین ستایشی هەڵوێستی عێراقییەكان و پێزانینی خەڵكی فەڵەستینی دەربڕی بۆ هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق و دەستپێشخەرییە چالاكەكانی لە ناردنی یارمەتی و سووتەمەنی بۆ فەڵەستین و ستایشی ئەو پێشكەوتنەی كرد كە عێراق ئەمڕۆ لەسەر ئاستە جۆراوجۆرەكان بە خۆیەوە دەیبینێت،" ناوبراو جەختیشی لە" گەشەسەندنی پێگەی عێراق وەك ئەكتەرێكی بەهێز لە برەودان بە ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی و هەرێمی و جەختیشی لەوە كردەوە كە مێژوو قوربانیدانی عێراقییەكان بۆ فەڵەستین و دۆزی دادپەروەرانەی لەبیرناكات".