بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەسەر هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا دەكات.
" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران " لە پۆستێكیدا لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی لەسەر پێگەی X كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە تێیدا نووسیوێتی " پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان دەكەین بۆ بەردەوام بوون لە بەدەستهێنانی سەركەوتن بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2026 و بەدەستهێنانی نمرەی تەواو لە هەموو یارییەكاندا ".
جەختیشی لەوە كردەوە، كە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی دەكەینەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی توانای گەیشتن بۆ مۆندیال، هەروەها سەرۆكی وەزیران ئەوئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە "سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هاندەرە دڵسۆزە نوێ دەكەینەوە كە بەردەوامن لە پشتیوانیكردنی هەڵبژاردەكەمان لە هەموو وێستگەكاندا كردووە.