بەغدا - INA
هەڵبژاردەی نیشتمانی لە یارییەكەی كە لە یاریگای GBK لە جاكارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بەرێوەچوو لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمی كۆمەڵەی شەشەمی پێشبڕكێكانی پاڵاوتنەكانی دوو ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ و یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا ٢٠٢٧ ، بەدووگۆڵ بێ بەرامبەر سەركەوت و پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی بەهێزتركرد.
لە خولەكی پەنجا و سێی یارییەكەدا گۆڵی یەكەم لەلایەن یاریزان ئەیمەن حسێن بە لێدانێكی سزا تۆماركرا، لە خولەكی هەشتا و هەشتەمی یارییەكەدا عەلی جاسم گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی زیادكرد.
بەم سەركەوتنە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بە پلەیی یەكەم پێشەنگی كۆمەڵەی شەشەمی پاراست.