بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی، ڕاگەیاند كە پارەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان خەرجکردووە.
وەزارەتی دارایی لە راگەیێندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ،” پارەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان خەرجکردووە.
ئەمڕۆوە بەشی ژمێریاری لە وەزارەت دەستیپێکرد بەدابینكردنی پارەی، شایستەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، گرێبەستەکان و شایستەی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە لە چوارچێوەی ئەو تەرخانکردنە داراییانەدا هاتووە کە بڕیارە بۆ مانگی ئایاری ٢٠٢٤ بدرێت".