ئەمڕۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا دەبێتەوە

وەرزش
  • 6-06-2024, 10:47
  • +A -A

    بەغدا - INA

    کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی  ئەندەنوسیا دەبێتەوە لە یارییەکەدا کە لە نێوانیاندا لە یاریگای GBK لە جاکارتای پایتەختی ئەوە وڵاتە بەڕێوەدەچێت، لە قۆناغی پێنجەمی کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنەکانی دووانەی ئاسیا بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ و جامی نەتەوەکانی ئاسیا ٢٠٢٧.

    ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی ، جیسوس کاساس، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی پێنجەم لەسەریەک دەکات، سەرەڕای سەختی یارییەکە کە لەسەر خاکی یانەی بەرامبەر و لەنێو هاندەرانیدا بەڕێوەدەچێت، ئەمە جگە لەوەی کە یاریزانی بەرامبەریش یاریزانانی دووانە لەخۆدەگرێت ئەو نەتەوەیانەی کە لە ئەوروپان، لەنێویاندا ئەوانەی بەشدارییان لە پاڵاوتنەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس کردووە، ئەمەش وای لێدەکات بە وریاییەوە یاری بکات بۆ ئەوەی ئامانجی خوازراو بەدەستبهێنێت، کە گەڕانەوەیە بە خاڵی تەواوەوە و بەردەوامبوونە لە گەشتی پاڵاوتنەکان بە ئاسوودەیی بۆ مۆندیالی داهاتوو.

    لەلایەکی دیکەوە ئەحمەد موسەوی ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، دووپاتی کردەوە کە پێشتر مەحەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییەوە ئاڕاستەی کڕینی مافی پەخشکردنی یارییەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا کردبوو تۆڕەی ڕاگەیاندنی عێراقی ، و بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هەموو کەناڵە نیشتمانییەکانی عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە فیدراسیۆنی عێراق فرێکوێنسیی بە لایەنی ئەندەنوسیا لە یارییەکەی بەسرەدا بەخشیبوو، بەرامبەرایەتی لە لایەنی ئەندەنوسیا دەبێت، و بەم شێوەیە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی فرێکوێنسیەکان بەدەستبهێنت، و دەدرێن بە هەموو کەناڵە عێراقییەکان کە ئارەزووی گواستنەوەیان هەیە.