بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان تەواوبوونی جێبەجێکردنی پلانی ناردنی حاجیانی بۆ ماڵی خودای گەورە بۆ خاکی پیرۆز ڕاگەیاند، هاوکات پلانێکی یەکگرتوو ئامادەکرا بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم لەگەڵ گەڕانەوە و تەواوبوونی ڕێوڕەسمی حەج .
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ، تێیدا هاتووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و لەگەڵ بەدواداچوونی مەیدانی بەردەوام لەلایەن لیژنەی باڵا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە، یەکە ئەمنییەکانمان جێبەجێکردنی پلانی ناردنی حاجییان بۆ ماڵی خودای گەورە تەواو کردووە”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “ئەم یەکانە بە درێژایی ڕێگاکان و ناوچە بیابانییەکان بۆ سەدان کیلۆمەتر بڵاوبوونەتەوە لەوەتەی ئۆپەراسیۆنی کاروانی زەمینی لە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ دەستیپێکردووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "گرووپکردنی 20 هەزار و 855 حاجی لەڕێگەی وشکانییەوە مسۆگەرکرا، و پرۆسەی گروپکردنی زەمینی لە 2ی حوزەیران کۆتاییهات"، ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆسەی گروپکردنی ئاسمانی دوێنێ، چوارشەممە، لەڕێگەی هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ئیدارەی فڕۆکەخانە و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی کۆتاییهات".
هەر بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەیش هاتووە كە ، "ژمارەی ئەو حاجیانەی لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەیشتوونەتە 18 هەزار و 736 حاجی، بەمەش ژمارەی حاجیانی ئاسمانی و وشکانی گەیشتووەتە 39 هەزار و 591 حاجی"،
ئەو دووپاتیکردەوە کە "پلانێکی یەکگرتووی ئامادەکردووە بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم لەگەڵ گەڕانەوە و تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکانی حەج".