بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ سەید عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆدەبێتەوە ، لە كۆبونەوەكە تاوتوێی پێشكەوتن و جێبەجێكردنی بەرنامەكەی حكومەت دەكەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەڕێز عەممار حەكیم كۆبووەوە".
هەروەها لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە گرنگترین دۆسیەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی و بەڕێوەچوونی جێبەجێكردنی بەرنامەكەی حكومەت كرا لە بوارەكانی چاكسازی ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشتركردنی خزمەتگوزاری و دۆخی بژێوی ژیان و دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری عێراقدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "باس لە یەكخستنی پلان و ئامانجەكان كرا لە نێوان حكومەتە خۆجێیەكان لە پارێزگاكان و وەزارەت و دامەزراوەكان لە حكومەتی فیدراڵی و پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی حكومەت لە لایەن هێزە سیاسییەكانەوە بۆ جێبەجێكردنی پلان و پرۆژە ستراتیژییەكان و بنیاتنانی ژێرخان بە شێوەیەك كە سەقامگیری باشتر بكات و بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیان بەدەست بهێنێت".