پارێزگاری ورمێ: لە دوو ساڵدا پتر لە ملیارێك دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە هەبووە

ناوخۆ
  • 5-06-2024, 22:33
  • +A -A

    هەولێر -INA
    محەممەد سادق معتەمەدیان پارێزگاری ورمێ رایگەیاند كە لەماوەی ئەم دوو ساڵەی رابردوو پتر لە ملیارێك دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە هەبووە.
    ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە سەرۆكایەتی محەممەد سادق معتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە ڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەیشتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.
    دواتر محەممەد سادق معتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سوپاسی خەڵك و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ دەربڕینی هاوخەمیان بەبۆنەی گیانسپاردنی سەرۆككۆماری ئێران، هەروەها سوپاسی تایبەتی هەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد كە بەشدارییان لە پرسەكەیدا كرد.
    ناوبراو گوتیشی، هاوبەشی فەرهەنگیی لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستاندا هەیە و تاران مەبەستیەتی پەیوەندییەكان لە بواری فەرهەنگی و بوارەكانی دیكە پەرە پێ بدات.