سیمیناری پێگەو ئایندەیی زمانی كوردی لە نێو زانكۆی جیهان بەرێوەچوو

ناوخۆ
  • 5-06-2024, 22:24
  • +A -A

    هەولێر –INA
    لەژێر ناونیشانی( پێگەو ئایندەیی زمانی كوردی لە نێو زمانەكانی جیهان ) بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئاریان سەلاحەددین بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەرو رۆشنبیران، سەنتەری رۆشنبیری خەون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ئاڵا، سیمینارێكیان بۆ فازیل شەوڕۆ رێكخست.
    لەو سیمینارەدا فازیل شەوڕۆ بە شێوەیەكی زانستی باسی لە مێژوویی زمان كردو دووپاتیكردەوە كە زمانی كوردی بەردەوام لەژێر هەرەشەدا بووە و پیلانگێری زۆری لەسەر كراوە، لەگەڵ ئەوەشدا، لەسەر ئاستی میللی و نەتەوەیی زمانی(دایك) كوردی تاڕادەیەكی باش ماوەتەوە، لە كۆتاییدا فازیل شەوڕۆ داوای لە دەستەبژێری خوێندەوارو بڕوانامەدارەكان و كۆمەڵگەی مەدەنی كرد، كەوا نەهێڵن زمانی دایكمان لاواز ببێت و بەرەو نەمان بچێت، چوونكە هیچ بوونەوەرێك نیە بەزمانی خۆی قسە نەكات و هیچ نەتەوەیەكیش نیە بە ئەندازەی كورد لەناوچەكەدا ستەمی زمانی لێكرابێت.