بەغدا -INA
ئەنجومەنی باڵای لاوان فۆرمی تۆمارکردن بۆ (تیمی نیشتمانی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت) ڕادەگەیەنێت،
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە ”ئەنجومەنی باڵای لاوان فۆرمی تۆمارکردن بۆ (تیمی نیشتمانی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت) ڕادەگەیەنێت”’ هەرواهائەوەیش هاتووە كە”تیمێکە تایبەتە بە کێشەکانی کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بۆ بەڕێوەبردنی ئەو بەرنامانەی کە بۆیان تەرخانکراوە و پێشنیارکردنی چارەسەری گونجاو بۆ کەمکردنەوەی جیاکاری و بەهێزکردنیان و تێکەڵکردنیان لەگەڵ کۆمەڵگادا، ئەمەش بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەو دامەزراوانە ئەنجام دەدرێت کە گرنگی بە کەسانی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت دەدەن، بۆ ئەوەی ببنە پردێکی پەیوەندی لە نێوان حکومەت و هاوتاکانیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبستی گواستنەوەی ئەو بیرۆکە و پێشنیارانەی کە خزمەت بە توێژەکەیان دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر و ناو تۆمارکردن تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە بکەن:
https://scyiq.com/form_disabled/index.html