بەغدا - INA
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنفرانسی تەکنیکی بۆ یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق و هاوتا ئەندەنوسیاکەیان لە هۆتێل سوڵتان لە جاکارتای پایتەخت بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیەندراوێکی یەکێتی تۆپی پێدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ، تێیدا هاتووە، “لە میانی کۆنفرانسەکەدا ڕەنگی جل وبەرگی هەردوو هەڵبژاردە دیاریکرا، بەو پێیەی هەڵبژاردەی نیشتمانی رەنگی سپی تەواو لەبەر دەکات لە یارییەکەی سبەینێ، پێنجشەممە، لە کاتێکدا گۆڵپارێزەکان هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕەنگی شین لەبەر دەکەن، هەر وەها هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا بە جلی رەنگی سووری تەواوەوە یاری دەکات و كوڵچیش ڕەنگی زەرد لەبەر دەکەن.
یارییەکە لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمی کۆمەڵەی چوارەم (شەشەم)ی پاڵاوتنەکانی دووانەی ئاسیا بۆ یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦ و جامی نەتەوەکانی ئاسیا ٢٠٢٧ ئەنجام دەدرێت.