بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فالح فەیاز سەرۆكی هێزەکانی حەشدی شەعبی ، سەنتەرێکی بۆ دروستكردنی دەست و لاقی دەستكردی پزیشکییەکان لە بەغدا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کۆکردنەوەی جەماوەر، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز ، سەنتەری شەهید ئەبو مونتەزەر محەمداوی کردەوە بۆ دروستكردنی ئەندامی لاشە دەست و پێی دەستکرد و پشتگیری پزیشکی، كەتایبەت دەبێت بۆ كارمەندانی حەشدی شەعبی .”
بە پێی ڕاگەیاندراوەكە سەرۆكی حەشدی شەعبی "ئەو هەوڵە گەورەیەی بەرز نرخاند کە بەشدارییان لە دامەزراندنی سەنتەرەکەدا کرد بەهۆی گرنگییە گەورەکەی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هەزاران بریندار"، جەختیکردەوە "پێویستی دابینكردنی باشترین تەکنەلۆژیا لە دروستکردنی ئەندامی دەست و لاق دەستکرد و پاڵپشتی بۆ بریندارانی هێزەکانی حەشدی شەعبی ”.