سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەسەد باس لە گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوبەشی بەرهەمداری نێوان عێراق و سوریا دەكات

سیاسی
  • 5-06-2024, 15:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد، سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوبەشی بەرهەمداری نێوان هەردوو وڵات گفتووگۆی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك كۆماری عەرەبی سوریا بەشار ئەسەد ، پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەشی تاوتوێ كرد.
    ئاماژەی بەوەشدا: لە پەوەندیەكەدا باس لە هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات كرا لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی پاشماوەی تیرۆر و ئاڵنگارییە ئەمنییەكانی دیكە، ئەمە جگە لەوەی باس لە ڕێگاكانی پەرەپێدانی هاوكاری و فراوانكردنی ئاسۆكانی لە بوارە جیاجیاكان و بەتایبەتی بوارە ئابوورییەكاندا كرا، و جەختكرایەوە لەسەر گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوبەشی بەرهەمدار بۆ خزمەتكردن و پەرەپێدانی هەردوو گەلی برا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە میانەی ئەو پەیوەندییە تەلەفونیەكەدا گفتووگۆكرا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و شەڕی بەردەوامی غەززە و درێژەدان بە دەستدرێژیی زایۆنی و پێویستی هەڵوێستێكی یەكگرتووی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی بتوانن كۆتایی بە ئازارەكانی گەلی فەلەستین بهێنن.