بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە ڕێكارەكانی ژمێریاری باج بەهۆی ئەو ئاسانكاریانەی كە پێشكەشكراون بازدانیان بەخۆوە بینی، و وتیشی: عێراق لە لێواری گۆڕانكارییەكی چۆنایەتیدایە لە ڕێكارەكانی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە چوارچێوەی ڕێكارە ئەلیكترۆنییەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووەم وۆرك شۆپی تایبەتمەندی بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی بیناسازی پیشەسازی تایبەت كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كاتی كردنەوەیدا، ڕێككەوتنێكی هاوكاری لەنێوان بانكی بازرگانی عێراق (TBI) و كۆمپانیای قەرزی هەناردەكاری ئەڵمانی واژۆكرا، بۆ دابینكردنی دارایی پڕۆژەكانی پەرەپێدانی كەرتی تایبەت، لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی گەرەنتییە سەروەرییەكانی حكومەت، و نامەی ڕێگەپێدانیش واژۆ كرا بۆ دابینكردنی دارایی پرۆژەی دامەزراندنی كارگەیەكی شووشەی پلێت لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف بە بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ، لە نێوان بانكی بازرگانی عێراقی و بانكە ئەڵمانییەكان (بانكی كۆمارس) و (بانكی ئاكا).
سەرۆك وەزیران لە پێشانگایەكدا كە بەرهەمەكانی كەرتی پیشەسازی تایبەت لە كەرەستەی بیناسازی لەخۆگرتبوو، ستایشی ئەو هەوڵانەی كرد بۆ دابینكردنیان.
هاوكات سەرۆك وەزیران لە وتەیەكدا، رایگەیاند: كە ئامانجی سەرەكی ئەم وۆرك شۆپە جەختكردنەوەیە لەسەر پێویستی پیشەسازییەكانی بیناسازیی، هەروەها ئاماژەی بە پشتیوانی حكومەت كرد بۆ كەرتی پیشەسازی، و لابردنی ئەو كێشە و ئاستەنگانەی بەردەم ئەم كەرتە ژیانییە، كە نوێنەرایەتی بزوێنەرێكی بنەڕەتی ئابووری و یارمەتی چارەسەركردنی كێشەی بێكاری دەدات بە ڕەخساندنی هەلی كار.
هەروەها ئاماژەی دا: بە پاڵپشتی وەزارەتی پیشەسازی و پیشەسازییەكان و هەموو ئەو بڕیارانەی كە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە داوایان لێدەكرێت لە ڕێگای جێبەجێكردندان، دووپاتیشیكردەوە: كە 8 پڕۆژە لە ڕێگەی جێبەجێكردندان لە ژێر ڕۆشنایی دابینكردنی گەرەنتی سەروەری بۆ پشتگیریكردن لە كەرتی تایبەت.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران باسی لەو پاكێجە گرنگە كرد كە دوێنێ لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوو، كە بریتی بوو لە ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بە پاڵپشتیكردنی كەرتی پیشەسازی، لەوانە ئەوانەی پەیوەستن بە دابینكردنی زەوی بۆ دروستكردنی پڕۆژەكان، و دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ كارپێكردن و حكومەت ڕێوشوێنی بۆ باشتركردنی ژینگەی بازرگانی داناوە، لەگەڵ فراوانكردنی پارەدان و كۆكردنەوەی ئەلیكترۆنی و باشتركردنی ڕێكارەكانی ژمێریاری باج و ئۆتۆماتیكردنی ڕێكارەكانی گومرگی.
سودانی رونیكردەوە: كە ئەم پاكێجە لە ڕێگەی گفتوگۆكردن لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان تەواو بوو وەك چۆن لە ئەنجومەنی وەزیران باسی لێوەكرا، و دەسەڵاتی زیاتریش درا بە فەرمانگە كارامەكان لە وەزارەتی پیشەسازی بۆ زاڵبوون بەسەر هەرچەشنە دواكەوتنێك، و ڕێنمایی كرد كە ڕاپۆرتێكی وەرزی پێشكەش بكرێت بۆ چاودێریكردنی ڕێكارەكان لە ئەگەری بەربەست یان كۆششكردن.
سەرۆك وەزیران لە هەر وتەكەیدا تەئكیدیكردەوە: گەرەنتی سەروەری پاڵپشتی دارایی لەلایەن دامەزراوە داراییەكانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆنەوە پێشكەش كرا، كە بڕی 200 ملیۆن دۆلار بوو، و وتیشی: لێكتێگەیشتن هەیە لەگەڵ لایەنی فەرەنسی بە بڕی یەك ملیار یۆرۆ، بۆ دروستكردنی پڕۆژەی پیشەسازی لەناو كەرتی تایبەتدا.
رونیشیكردەوە: هەنگاوەكانی تۆڕكردن و جێبەجێكردنی سیستەمی (ئاسیكۆدا) هەنگاوێكی گرنگە لە ئۆتۆماتیكردنی گومرگی و ئاسانكاری هاتنە ژوورەوەی كاڵاكان، و وتیشی: ڕێكارەكانی ژمێریاری باج شایەتی بازدان بوون بەهۆی ئەو ئاسانكاریانەی كە پێشكەش كران، بەرەو گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی لە ڕێكارەكانی تۆماركردنی كۆمپانیاكان كە لە چوارچێوەی ڕێكارە ئەلیكترۆنییەكان دەڕۆین.
سەرۆك وەزیران راشیگەیاند: دیدگایەكمان دیاری كردووە كە لە شێوەی ڕێوشوێن لە لایەنی دارایی و ئاسانكاری بۆ قەرزكردن لە بانكەكان ڕەنگ دەداتەوە، و وتیشی: ئێمە دیراسەی چاكسازی بانكی پیشەسازی دەكەین بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازێكی كاریگەر لە جێبەجێكردنی ئەو پلان و بەرنامەیانەی كە پەرەپێدانی پیشەسازی دەباتە پێشەوە.
دووپاتیشیكردەوە: ئەم ڕێككەوتنانە نیشاندەرێكی گرنگە بۆ بەشداری دەرەكی لە چوارچێوەی ئابووری عێراق بەتایبەتی لە كەرتی پیشەسازیدا، و وتیشی: ئێمە لە كەرتی نیشتەجێبوون و بیناسازی بە گشتی كاردەكەین، ئەمەش پێویستی بە كەرەستەی بیناسازی بەرفراوان هەیە.
جەختیشیكردەوە: ئەو كارگانەی كە بەردەستن بۆ كەرەستەی بیناسازی جۆراوجۆر تەنها چارەكێكی پێویستی دەگرێتەوە بەپێی ئەو پڕۆژانەی كە ئەنجام دەدرێن بەتایبەتی پڕۆژەكانی شاری نیشتەجێبوون.
بۆ پێزانینی هەڵوێستی سەرۆك وەزیران بۆ پشتگیریكردنی پیشەسازیی، كە دوێنێ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پاكێجێك بڕیار دەركرا، فیدراسیۆنی پیشەسازی بڕیاریدا كە 4ی حوزەیران بكرێتە ڕۆژی نیشتمانی پیشەسازی.