بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی گروپێك لەو كەسانەی ڕاگەیاند كە چێشتخانە و ئاژانسە بیانییەكانیان لە بەغداد كردە ئامانج.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەسەر بنەمای زانیاری دروست، دەزگا ئەمنییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ توانیان گروپێكی نوێ دەستگیر بكەن كە تۆمەتباران بە ڕووداوەكانی هێرش و تێكدان كە كاریگەرییان لەسەر ژمارەیەك چێشتخانەی KFC و ئاژانسە بیانییەكان هەبووە لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدای پایتەخت لە ماوەی چەند ڕۆژی كەمی ڕابردوودا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی ناوخۆ دەستپێشخەری ڕێكاری یاسایی پێویستیان كرد بەرامبەر بەو كەسانەی دەستگیركراون بۆ تەواوكردنی كاغەزی لێكۆڵینەوەكانیان، بەو پێیەی دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی داوە بەپێی بڕگەكانی مادەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
جەختیشیكردەوە: هێشتا كاری ئەمنی بەردەوامە لە بەدواداچوونی باقی ئەو توخمانەی كە ئەم كارە نایاساییەیان ئەنجامداوە بە مەبەستی دەستگیركردنیان و دادگاییكردنیان بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان.