بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە پشتیوانی عێراق بۆ چالاكییەكانی ئینستیتیوتی جیهانی عەرەبی كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەری ئینستیتیوتی جیهانی عەرەبی لە پاریس شاعیر و دیپلۆماتكاری ناسراوی عێراقی شەوقی عەبدولئەمیر.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە كاروباری ڕۆشنبیری عێراقی و عەرەبی و بوارەكانی هاوكاری نێوان عێراق و دامەزراوەی پەیمانگاكە كرا.
سەرۆك وەزیران، جەختییكردەوە: لە گرنگی ناساندنی كولتوور و میراتی عێراقی لە ناوەندەكانی ئەوروپا و نێودەوڵەتیدا، و وتیشی: عێراق پشتیوانی لە چالاكییەكانی ئینستیتیوتی جیهانی عەرەبی دەكات و گرنگییەكی زۆر دەدات بە گەیاندنی وێنەیەكی ڕاستەقینەی هونەر و داهێنانی عێراقی بۆ جەماوەری جیهانی.