سەرۆك وەزیران چاودێری واژۆكردنی ڕێككەوتنی هاوكاری لە نێوان بانكی بازرگانی عێراق و دامەزراوەی قەرزی هەناردەكاری ئەڵمانی دەكات

سیاسی
  • 5-06-2024, 12:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاوێری واژۆكردنی ڕێككەوتنی هاوكاریی نێوان بانكی بازرگانی عێراق  TBIو كۆمپانیای قەرزی هەناردەكاری ئەڵمانی كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری  واژۆكردنی ڕێككەوتنی هاوكاریی نێوان بانكی بازرگانی عێراق  TBIو دامەزراوەی قەرزی هەناردەكاری ئەڵمانی كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئیمزاكردنی ڕێككەوتنەكە بۆ دابینكردنی دارایی پڕۆژەكانی گەشەپێدانی كەرتی تایبەت لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی گەرەنتییە سەروەرییەكانی حكومەتدا هاتووە.