وەزارەتی ناوخۆ ئەفسەرێك ڕەوانەی خانەنشینی دەكات بەهۆی سەرپێچیكردنی ئەخلاق و ڕێساكانی ڕەفتاری پیشەیی

ئەمنی
  • 5-06-2024, 12:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ رەوانەكردنی ئەفسەرێكی بۆ خانەنشینی ڕاگەیاند بەهۆی سەرپێچیكردنی ئەخلاق و ڕەفتاری پیشەیی.
    وەزارەت  لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دوای ئەوەی ئەفسەرێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە گرتە ڤیدیۆیەكدا دەركەوت كە ژنێك یاوەری بوو باسی بەدەستهێنانی پێیەكی نایابی دەكرد (لە ڕێگەی نێوەندگیرییەوە) و كارەكانی دیكە كە پێشێلی ئەخلاقی پیشەیی دەكەن، لیژنەی ڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2012 لە وەزارەتی ناوخۆ كۆبووەوە سەبارەت بەو حاڵەتانەی كە دروستە پۆلیسێك كە پابەند نییە بە ئەخلاقی پیشەیی و ڕێساكانی ڕەفتاری پیشەییەوە بۆ خانەنشینی.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لیژنەكە بڕیاریدا ئەم ئەفسەرە ڕەوانەی خانەنشینی بكرێت، بەهۆی سەرپێچیكردنی لە رێنماییەكان، و جەختیشیكردەوە: ئەم كارانە لەگەڵ ئەو كارە پیشەییانەی كە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامی دەدات و ئەو وانانەی نەوەكانی لە دامەزراوەكانی ڕاهێنان و پەروەردەدا وەریدەگرن یەكناگرێتەوە.
    تەئكیدیشیكردەوە: رێگە بە هیچ جۆرە سووكایەتییەك نادات لەلایەن هیچ ئەفسەرێك یان كارمەندێكەوە كە هەوڵی پێشێلكردنی هەڵسوكەوت یان ڕەفتاركردن بە شێوازی نایاسایی بدات، و دووپاتیشیكردەوە: هەموو كارمەندانی جومگەكانی لە هەر شوێنێك و كاتێكدا دەبنە نمونە، چونكە نوێنەرایەتی ئەم دامەزراوە ئەمنییە گرنگە دەكەن، و توندترین سزا بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگرێتەبەر.