INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی رەوشی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو لە وڵاتدا راگەیاند، و پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەکات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، با لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور لە ڕۆژدا چالاك دەبێت، هەروەها تۆزێكی سووك بەرز دەبێتەوە، و ئاماژەی بەوەشدا: زۆرترین پلەی گەرما لە بەسرە، زیقار، موسەننا، نەجەفی ئەشرەف، و كەربەلای پیرۆز، 48 پلەی سەدی دەبێت.
رونیشیكردەوە: كەش و هەوای ڕۆژی هەینی گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك بەرزدەبنەوە و با لە ڕۆژدا چالاك دەبێت لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك.
راشیگەیاند: شەممەی داهاتوو كەش و هەوا ئاسایی و گەرم دەبێت، وردە وردە لە نیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما بە گشتی كەمێك بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: كەشوهەوای یەكشەممەی داهاتوو ئاسایی بۆ نیمچە هەور و گەرم دەبێت، هەروەها با بەگشتی باشووری ڕۆژهەڵات مامناوەند دەبێت، هیچ گۆڕانكارییەك لە پلەكانی گەرمادا نابێت.