بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران دووپاتیکردەوە كهپەسەندکردنی خشتەی بودجە وا دەکات حکومەتی فیدراڵی و حکومەتە خۆجێیەکان بتوانن بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانه‌وه بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنەیی، هادی ئەلعامری کۆبووەوە و لە میانی کۆبوونەوەکەشدا، دیارترین تەوەر و پرسه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی کار وبەرنامەی حکومەت خرانه روو، نه‌مازه ئه‌وه‌ی كاره له‌پێشینه‌كان لەخۆدەگرێت سەبارەت بە کەرتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان کە په‌یوه‌ستن به هاوڵاتیانه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سەرۆک وه‌زیران سوپاس و پێ‌زانین خۆی بۆ ئەو هێزە سیاسییانەی دووپاتكرده‌وه کە دەنگیان بە پەسەندکردنی خشتەی بودجەی ئەمساڵی 2024 دا، کە وا دەکات حکومەتی فیدراڵی و حکومەتە خۆجێییەکان بتوانن بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی پێگیریهكان، بەبێ دواکەوتن و كه‌مترخه‌می.