بەغدا - INA
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەتوان ئەلعەتوانی دووپاتی کردەوە کە تەرخانکردنی پاره بۆ پارێزگاکان بۆ ساڵی 2024 پاڵپشتی کراوە بە زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار کە لە ئاسایشی خۆراک و بودجەی 2023ەوە گواستراوەتەوە بۆ پێشەوە، هاوکات دووپاتی کردەوە کە : لە بودجەدا ئاماژە بەڕێگركردن له تهسبیت كردن نەکردووە، بەڵام ڕێگرتووه لهدامەزراندن بهسیفهتی كرێی رۆژانه یان گرێبەست یان میلاك.
ئەلعەتوانی لە میانی میوانداریکردنی لهبەرنامەی بێلایەن لەسەر شاشەی كهناڵی هەواڵی عێراق و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، وتی: “6 ترلیۆن و 500 ملیۆن دۆلار پارهی تەرخانکراوی پارێزگاکان لە بودجەی ساڵی 2023 ماوە، هەروەها 5 ترلیۆن و 800 ملیار دینار لەو پارەیەی تەرخانکرابوو بۆ پاڵپشتی فریاگوزاری و یاسای ئاسایشی خۆراک بۆیان گواسترایەوە” لەناو یەکەکانی خەرجکردنی پارێزگاکان، واتە زیاتر لە 12 ترلیۆن دیناره، کە سەرجەمیان لە ساڵی 2024دا وهكو پاڵپشتی تەرخانکردنەکان دهبن، بڕگەیەکیش لە خشتەکانی بودجەدا دانراوە کە وەزارەتی دارایی بەرپرسیار دەبێت لە دابینکردنی ئەم تەرخانکردنانە.
ئاماژەی بەوەشکرد كهحکومەت پشتڕاستی دەکاتەوە کەبڕی ههره زۆری پارهی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان خەرج نەکراوە و دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ ساڵی 2024، پارێزگارەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە کێشەیان لهپارهداركردنیان ههیه.
سەبارەت بە مەلەفی دامەزراندن، ئەلعەتوانی وتی: خشتەکانی بودجەی ساڵی 2024 فەلسەفەی بودجەی سێ قۆڵی جێبەجێ کردووە، کە ڕێگری لە دامەزراندنی وەک گرێبەست، کرێی رۆژانه، یان دامهزراندنی ههمیشهی كردووه لە ڕاستیدا بودجەی سێ قۆڵی نزیکەی 900 هەزار کارمەندی زیاد کردووە بە خەرجکردنی زیاتر لە 4 تریلیۆن دینار، کە ژمارەیەکی زۆرن، بەڵام لە بەرامبەردا، پێشنیار دەکەین ئەوانەی کە خزمەتیان ههیه تهسبیت بکرێن، چونکە لە بودجەدا ئاماژە بە قەدەغەکردنی تهسبیت نەکراوە، بەڵام دامەزراندنی وەکو، گرێبەست، یان كرێی رۆژانه یان میلاك قەدەغە کردووە”.
سەبارەت بە کورتهێنانی بودجە، ئەلعەتوانی ئاماژەی بەوەدا کە “ئەو خشتانەی حکومەت ناردویەتی، نرخی بەرمیلێک نەوتی بە 70 دۆلار داناوە وەک ئامارێکی واقیعی بەهۆی هەڵاوسانی بازاڕی نەوتەوە، نرخی جیهانیش لە ئێستادا زیاتر لە 80 دۆلارە لە ئێستادا بۆیە ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، جیاوازی ئەم نرخە بە چەند هێندەکردنی ژمارەکانی لەگەڵ ژمارەکانی هەناردەکردن ڕەنگە 16 تریلیۆن دیناری دیکە دابین بکات کە بەشدارە لە کەمکردنەوەی کورتهێنانەکە”.
ئەلعەتوانی ئاماژەی بەوەدا كهداهاتی غەیرە نەوتی لە بودجەدا بۆ 20 ترلیۆن دینار بەرزبووەتەوە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 18 تریلیۆن دینار بووە، هەروەها ئەگەری هەیە داهاتی گەورە لە ڕێگەی دەروازە و دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ بەغدا زیاد بکرێت، هەروەها هەوڵەکانی بەردەوام بۆ کاراکردنی پارەی ئەلیکترۆنی و کۆکردنەوەی باج بۆ زیادکردنی داهاتی گەورە”.