بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، ماجد لەجماوی باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ئەنقەرە، خواستی عێراق بۆ هاوکاری ستراتیژی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە پرسی ئاو دووپات کردەوە.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" ماجد لەجماوی باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ئەنقەرە پێشوازیکرد لە نوێنەری سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کاروباری ئاو لە عێراق، فەیسەڵ ئارۆغڵو.
لەجماوی جەختی لەوە کردەوە کەعێراق چاوی لە هاوبەشییەکی ستراتیژی و هاوکارییە لەگەڵ تورکیای دراوسێ سەبارەت بە پرسی ئاو بە شێوەیەک کە مافەکانی ههر دوو وڵات گەرەنتی بکات وجەختیشی لەوە کردەوە کەپرسی ئاو لەكاره لهپێشینهكانی ئاراستهی پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو وڵاته.
لەجماوی وتی" رێکارەکانی حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتن و یاداشتە لێکتێگەیشتنانەی کە لە نێوان هەردوولادا ئەنجامدراون لە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا خستهروو، ئاماژەی بەوەشکرد كهمحەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی كردووه لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندی لەگەڵ لایەنی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان وداوای له وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن كردووه كهپلانێکی ڕوونی کارکردن دابڕێژن، لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سهرۆك وهزیران بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنیان.
ههروهها ئاماژە بهگرنگی ئامادەکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بە ئاو كرد، کە بەهاوبەشی لەنێوان هەردوو وڵاتدا جێبەجێدەکرێن، هەروەها گرنگیدان بە پڕۆژە ستراتیژییەکان کەدرێژخایەنن و لە بەرژەوەندی عێراقن، بەمەبەستی گەیشتن بە کاریگەریی خوازراو لەسەر واقیعی کشتوکاڵی و ئاو لە عێراق."
لهلای خۆیەوە، نوێنهری سهرۆك كۆماری توركیا ئامادەیی وڵاتهكهی بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق دووپاتکردەوە، ڕوونیشیکردەوە کە دەرگاکانی کراوەن بۆ گفتوگۆ و هاوکاری لەگەڵ لیژنە تەکنیکییەکانی عێراق کە پەیوەندییان بە کاروباری ئاوەوە هەیە.
ئهوهشی ڕایگەیاند كهپرسی ئاو فاکتەری بەهێزی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێیە، ههروهها جەختی لەگرنگی خێراکردنی گواستنەوە لە ئاودێری نەریتی کۆنەوە بۆ شێوازێکی پێشکەوتوو كردهوه کە بازدانێک بەدەستبهێنێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی بۆ کەرتی ئاو و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەموو جیهان بە گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوواندا تێدەپەڕێت، بەمەش خواست لەسەر ئاو زیاد دەکات.”