ههولێرـ INA
ئەمڕۆ سێشەممە 6/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، ڕاگهیاندووه" لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان، تاوتوێ کرا.
باڵیۆزی هیندستان ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی و خوێندن و وزە و تەکنەلۆژیادا دەربڕی و ئاماژەی بە وە دا کە بۆ ئەم مەبەستە ئێستا شاندێکی بازرگانی لە هەرێمی هەرێمی کوردستانن .
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپات کردەوە.