وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاراسته‌یه‌كی نوێی حكومه‌ت هه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌4 كه‌رتی نه‌وتی

ئابوری
  • 4-06-2024, 20:35
  • +A -A

     به‌غداـINA 

    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕاگه‌یاند كه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی ئه‌م دوواییه‌ی تایبه‌ت به‌چاودێریكردنی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، جه‌ختی له‌سه‌ر پێگیربوون به‌كاته‌ دیاریكراوه‌كانی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ئه‌م بواره‌، هه‌روه‌ها وتی" ئاراسته‌ی دیكه‌ی حكومه‌ت هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ 4 كه‌رتی نه‌وتی. 

    عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گرنگییەکی زۆر بە کەرتی نەوت دەدات بەهۆی گرنگییەکەی بۆ ئابووری عێراق لە ڕێگەی کۆبوونەوەکانی و بەدواداچوونی رۆژانه‌  بۆ کەرتی نەوت و گاز وپڕۆژەکانی لە عێراق.

    هه‌روه‌ها گوتی، "سەرۆکایەتیكردنی كۆبوونه‌وه‌ ده‌ورییه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه،‌ دوایین کۆبوونەوەی دەوری بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت بوو، نیشانه‌ی بایه‌خی زۆری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ به‌م كه‌رته‌ به‌مه‌به‌ستی  پێداچوونەوە بە گرنگترین پڕۆژەکانی ژێر جێبەجێکردن و ڕێژەی تەواوبوون لەو پڕۆژانەدا پەیوەستە بە کەرتی دەرهێنان و پاڵاوگە و غاز و دابەشکردنەوە، و ڕێنماییەکانی سەبارەت بەوانە دەرکرد”.

    جیهاد ئاماژه ی به وه کرد" سەرۆکی حکومەت لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لە پابەندبوون بە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان کردەوە، و وەزارەت پڕۆژەی گەورەی هەیە لە کەرتی دەرهێنان کە بریتییە لە پڕۆژەی بەردەوامبوون و زیادکردنی بەرهەمهێنان، هەروەها پڕۆژه‌ی دیكه‌ی هەیە بۆ پەرەپێدانی شوێنەکانی هەناردەکردن. 

    لە درێژەی قسەکانیدا ڕاگه‌یاند" لە کۆبوونەوەکەدا دەستیش خرایە سەر پرسی پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئەو هەنگاوانەی بەو ئاراستەیە جێبەجێ کراون، و وەزارەتی نەوتیش لە پێشەنگی ئەو وەزارەتانەیە کە پارەی ئەلیکترۆنییان جێبەجێکردووە نەک تەنها لە بواری فرۆشتنی سوتەمەنی لە وێستگەکاندا، بەڵکوو لە هەموو مامەڵەکانی کۆمپانیای دابەشکردن و کۆمپانیاکانی تردا، وەک ئەوەی لە ڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە بووە، لەوانەش ئەو سووتەمەنیەیە کە بۆ خاوەن مۆلیدەکان یان کارگەکانی خشت ئامادە دەکرێت.”